یەكێك لە رۆژنامە دیارەکانی توركیا داخرا
رۆژنامەی (ستار) كە بە یەكێك لە رۆژنامە بەناوبانگەكانی توركیا ناسراوە و، ماوەی پێنج ساڵیش دەبێت لە ئاكەپەوە نزیكە، ئەمڕۆ ٣١ی١٢ی٢٠١٩ دوا ژمارەی دەرچوو و ماڵئاوایی لە خوێنەرانی كرد.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بەشێك لە میدیاكانی توركیا بڵاوكراوەتەوە، لە سەردەمی ئاكەپەدا واتە ئەو كاتەی سەرۆكی شارەوانی ئیستانبۆڵ سەر بە ئاكەپە بوو، مانگانە شارەوانی ئیستانبۆڵ بڕی ١٠ ملیۆن لیرەی توركی داوەتە ئەو رۆژنامەیە و بەو پارەیە توانراوە دەربچێت، بەڵام كاتێك ئەكرەم ئیمامئۆغلو بووە سەرۆكی شارەوانی ئیستانبۆڵ، ئیدی بوودجەی (ستار)ی بڕی و ستافی ئەو رۆژنامەیەش بەهۆی نەبوونی بوودجەوە بە تەواوی دەستبەرداری رۆژنامەكە بوون.
باسنيوز
