پووتین سوپاسی ترەمپ دەکات لەسەر پێدانی زانیاری ئەمنی
بەپێی راگەیێندراوەکەی کۆشکی کرێملین، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکی ئەو دوو وڵاتە دووپاتیانکردووەتەوە کە "بەردەوامدەبن لە هاوئاهەنگییەکانیان لە دژی تیرۆر".
لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا "پووتین سوپاسی سەرۆکی ئەمریکای کردووە لەسەر پێدانی زانیاری لەبارەی پلانی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆرستی لە رووسیا و پێی گوتووە، زانیارییەکان هاوکاربوونە بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەم هێرشانە".
بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، پێشتر لانیکەم 16 جار گفتوگۆی نهێنی لەنێوان ترەمپ و سەرۆکی رووسیادا هەبووە.
