وەزیری بەرگری تورکیا: لە ئیدلیب ناکشێینەوە
هێزەکانی تورکیا بەهیچ شێوەیەک واز لە 12 خاڵی چاودێری سەر بەهێزەکانیان ناهێنێت لە ئیدلیب
خلوسی ئەکار، وەزیری بەرگری تورکیا لەمیانەی کۆبونەوەی لەگەڵ یەکەکانی سوپای تورکیا کە لەخاڵە سنوریەکانی نێوان تورکیا و سوریا دامەزراون رایگەیاند، "هێزەکانی تورکیا بەهیچ شێوەیەک واز لە 12 خاڵی چاودێری سەر بەهێزەکانیان ناهێنێت لە ئیدلیب بۆ کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزیەکنی ئەو ناوچەیە".
هێزە چەکدارەکانی تورکیا ئامادەن بۆ جێبەجێکردنی هەمو فەرمانێک لەناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکە
ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزە چەکدارەکانی تورکیا ئامادەن بۆ جێبەجێکردنی هەمو فەرمانێک لەناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکە، بۆ پاراستنی ماف و بەرژەوەندیەکانی وڵاتەکەیان".
ناوچەی ئیدلیب پاش دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سوریا لەساڵی 2011 یەکێکە لەو ناوچانەی کە بەردەوام لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان و بەتایبەتیش بەرەی نوسرە دایە، لەماوەی هەفتەی رابردوشدا زیاتر لە 50 هەزار کەس ئاواربون.
لە 19ی ئەم مانگەوە سوپای سوریا بەهاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی روسیادا بۆردومانی ئیدلیب و ناوچەکانی باشورو رۆژهەڵاتی ئیدلیب دەکات
لە 19ی ئەم مانگەوە سوپای سوریا بەهاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی روسیادا بۆردومانی ئیدلیب و ناوچەکانی باشورو رۆژهەڵاتی ئیدلیب دەکات، بۆ دوبارە کۆنتڕۆڵکردنەوەی خاکەکەی و راوەدونانی چەكدارانی گروپە توندڕەوەكانی وەك بەرەی نوسرە لە ناوچەكە.
27ی ئەم مانگە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی چڕبونەوەی هێرشەکانی سوپای سوریا و حکومەتی روسیا بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکە، تەنها لەماوەی دو هەفتەدا 235 هەزار کەس ناوچەی ئیدلیبیان لەباکوری رۆژئاوای سوریا بەجێهێشتوە.
خەندان
