تورکیا بە گرووپێکی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەشداریی شەڕی ناوخۆیی لیبیا دەکات
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)، تورکیا گرووپی لیوای سوڵتان موراد، کە چەکدارەکانی تورکمانی سوورین و ئۆپۆزیسیۆنی رژێمی سووریان، بۆ پاڵپشتیی حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا، دەنێرێتە ئەو وڵاتە.
تورکیا بە ناردنی چەک و چەکدار و واژۆکردنی گرێبەستی ئابووریی و ئەمنی، هاوکاریی حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا دەکات، کە لەگەڵ سوپای نیشتمانیی وڵاتەکەی تووشی شەڕی ناوخۆیی بووە.
وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، میسر و بەحرێن، کە ئیخوان موسلیمینیان خستووەتە ناو لیستی تیرۆرەوە، پاڵپشتیی سوپای نیشتمانیی لیبیا دەکەن.
باسنيوز
