تۆماس مۆدلی : ئێران کاری ئیستفزازی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدات
پێموایە ئەوان لە ئەنجامدانی کاری ئێستفزازیانە لە ناوچەکدا بەردەوام دەبن، هەر دەرفەتێک بێتە بەردەمیان سودی لێوەردەگرن
تۆماس مۆدلی، هەڵسوڕێنەری کاروباری وەزیری دەریایی ئەمریکا بە ئاژانسی رۆیتەرز-ی راگەیاندوە، "پێموایە ئەوان لە ئەنجامدانی کاری ئێستفزازیانە لە ناوچەکدا بەردەوام دەبن، هەر دەرفەتێک بێتە بەردەمیان سودی لێوەردەگرن".
هیچ ئاماژەیەک نیە کە سەرکردایەتی ئەو وڵاتە (ئێران) گۆڕانکاری لە هەڵوێستیاندا رویدابێت کە وا بکات ئەو کارانەی ئەنجامی دەدەن رایبگرن
ئاماژەی بەوەشکردوە، "هیچ ئاماژەیەک نیە کە سەرکردایەتی ئەو وڵاتە (ئێران) گۆڕانکاری لە هەڵوێستیاندا رویدابێت کە وا بکات ئەو کارانەی ئەنجامی دەدەن رایبگرن، تەنها لەوکاتەدا نەبێت کە سیستەمی سیاسی لەو وڵاتەدا بگۆڕێت".
ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی رابردو هێرشکراوەتە سەر ئامانجە نەوتییەکانی وڵاتانی کەنداو لەوانە هێرشکردنە سەر بەندەرێکی ئیماراتی و هەروەها هێرشکردنە سەر کێڵگەیەکی نەوتی سعودیە، وڵاتانی کەنداو ئێران بە هۆکاری هێرشەکان تۆمەتبار دەکەن، تۆمەتێک کە ئێرانییەکان رەتیدەکەنەوە.
مانگی ئایاری ئەمساڵ ئەمریکا بە ئامانجی وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانی ئێران لەسەر ئاوەکانی گەروی هورمز و ئەگەری داخستنی، هێزێکی 14 هەزار سەربازی رەوانەی ناوچەکە کردوە کە لەگەڵیاندا هێزێکی ئاسمانی و فڕۆکەی جەنگیش بونی هەیە.
ئەگەر ئێران لە کارە زیانبەخشەکانی بەردەوام بێت، ئەوانیش هێزی ئاسمانی و فڕۆکەی جەنگیی زیاتر رەوانەی کەنداو دەکەن
ئەو بەرپرسە ئەمریکیە سەبارەت رۆڵی ئەمریکا لە پارێزگاریکردن لە ناوچەکەدا ئەوەی خستوەتەڕو، "ئەگەر ئێران لە کارە زیانبەخشەکانی بەردەوام بێت، ئەوانیش هێزی ئاسمانی و فڕۆکەی جەنگیی زیاتر رەوانەی کەنداو دەکەن، کە وادەکات چالاکییەکانی تاران لە ناوچەکەدا سنوردار بکات."
سەرەڕای هۆشدارییەکانی بەرپرسانی ئەمریکاش بۆ ئەنجامنەدانی هەر جۆرە چالاکییەک کە ئاوەکانی خلیجی عومان و هیندیدا، بەڵام ئێران بە هاوبەشی روسیا و چین مانۆڕێکی دەریای هاوبەشیان لەو دو رێڕەوە ئاوییەدا دەستپێکردوە.
خەندان
