ئەمریکا: دەسەڵاتدارانی ئێران سەرکوتکاریان لەدژی گەلەکەیان ئەنجامداوە

ئەمریکا: دەسەڵاتدارانی ئێران سەرکوتکاریان لەدژی گەلەکەیان ئەنجامداوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەسەڵاتدارانی ئێران تۆمەتبار دەکات بە بەکارهێنانی توندوتیژی و چاودێری بۆ ڕێگریکردن لە یادکردنەوەی ئەو کەسانەی کە لەخۆپیشاندانەکانی مانگی رابردوی ئێراندا کوژران.

15ی نۆڤەمبەری ئەمساڵ لەدوای ئەوەی حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی بەنزینی لە وڵاتەکەیان بەڕێژەی نزیکەی لەسەدا 150% راگەیاند، لە چەندین شاری وەک بەهابەهاو مەشهەد و ئەسفەهان و تاران ز چەند شارێكی دیکەی ئێران خۆپیشاندان بەڕێوەچو، بۆ ماوەی دو هەفتە بەردەوامی هەبو، بەهۆیەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژران.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەتویتێکدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "گەلی ئێران مافی خۆیانە بۆ ئەو 1500 قوربانیە بگرین، کە بەفەرمانی بەپرسانی باڵای ئێران لەکاتی خۆپیششاندانەکانی مانگی رابردو کوژراون".

حکومەتی ئێران لەگەلی ئێران و ئەگەری دوبارە سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکان دەترسێت


ئاماژەی بەوەشکرد، "حکومەتی ئێران لەگەلی ئێران و ئەگەری دوبارە سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکان دەترسێت، هەر بەوهۆیەشەوە دوبارە پەنایبردوە بۆ توندوتیژی و سەرکوتکاری و پچڕاندنی هێڵی ئینتەرنێت".




خەندان
Top