دادگای ده‌ستووریی توركیا رێگره له داخستنی ویكیپیدیا
به‌هۆی ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان، له ویكیپیدیا ده‌سته‌واژه‌ی "له‌شكركێشی"، "داگیركاری"، "تیرۆری سوپا" و ناساندنی "یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده" به هێزی ره‌وا، وایكرد دامه‌زراوه‌ی گه‌یاندنی ته‌كنۆلۆژیای تورکیا بڕیاری سانسۆركردن و داخستنی ویكیپیدیا له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتی توركیا بدات.
بڕیاره‌كه ناڕه‌زایی چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیای لێكه‌وته‌وه و پرسه‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ دادگای باڵای ده‌ستووری.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، 26-12-2019 دادگای باڵای ده‌ستووری بڕیاریدا و رایگەیاند، قه‌ده‌خه‌كردن، داخستن و سانسۆرخستنه سه‌ر ویكیپیدیا دژی بنه‌ماكانی ئازادیی راده‌ربڕینە.
