لیبیا به فه‌رمی داوای پشتیوانیی سه‌ربازی له توركیا ده‌كات
فه‌تحی باشاغا، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانییدا له شاری تونسی پایته‌ختی تونس رایگەیاند "ژه‌نه‌راڵ خه‌لیفه حه‌فتەری كوده‌تاچی بنكه‌ی سه‌ربازیی داوه‌ته ئیمارات، شه‌ڕكه‌رانی بیانیی ئه‌ندام له كۆمپانیای ئه‌منیی رووسیی واگنه‌ر، چه‌كدارانی جەنجه‌وید و یاخیبووه چادییه‌كان".
رۆژی 27-11-2019 تورکیا و لیبیا رێککەوتنێکی سەربازییان واژۆکرد. رۆژی 10-12-2019 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی ئامادەیە بە مەبەستی یارمەتیدان و پاڵپشتیکردنی هێزەکانی حکومەتی ویفاقی نیشتمانی سوپا بنێرێتە لیبیا.
فه‌تحی باشاغا ئاماژەی بەوەش کرد "دژی هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی حه‌فتەر كه بنكه ئاسمانییه‌كانیان به رووی وڵاتانی بیانییدا كردوونه‌ته‌وه، به فه‌رمی داوای پشتیوانیی سه‌ربازی له توركیا ده‌كه‌ین. له‌گه‌ڵ توركیا، تونس و جه‌زائیر ده‌چینه هاوپه‌یمانییه‌كه‌وه كه خزمه‌ت به گه‌ل، ئاسایش و سه‌قامگیرییمان ده‌كات".
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، لیبیا خاوه‌ن حكومه‌تێكی شه‌رعییه كه دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه و لای كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تاكه نوێنه‌ری لیبیا ئه‌و حكومه‌ته‌یه.
حكومه‌تی توركیا بۆ ناردنی هێز بۆ لیبیا پێویستی به ره‌زامه‌ندیی په‌رله‌مان ده‌بێت، به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی په‌سندكردنی بوودجه‌ی 2020ی ئه‌و وڵاته، په‌رله‌مان تاوه‌كو حەوتی كانوونی دووه‌می 2020 له پشوودا ده‌بێت و به ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌شی یه‌كه‌م پرۆژه كه بیخاته ده‌نگدانه‌وه، ناردنی هێز بۆ لیبیا دەبێت.
