ئیسرائیل بارەگاکانی حەماس ئاگرباران دەکات
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بارەگاکانی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) ئاگرباران دەکەن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26-12-2019، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەندین بارەگای حەماسیان لە کەرتی غەززەی فەلەستین، بۆردومان کرد.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بەشێکی بارەگا بۆردومانکراوەکان سەربازگەی حەماس بوون و ئەو بزووتنەوەیە بەرپرسیارە لە بەرکەوتنی هەر هاووڵاتییەک.
ئەو هێرشە ئاسمانییەی ئیسرائیل بۆ سەر حەماس دوای ئەوە هات، کە حەماس لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە مووشەکێکی ئاراستەی شاری عەسقەلان لە ئیسرائیل کرد.
مووشەکەکەی حەماس هاوکات بوو لەگەڵ سەردانێکی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئیسرائیل بۆ ناوچەکە، کە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ حزبەکەی، دەکرد.
باسنيوز
