وان؛ بەلەمێك بە زیاتر لە70 كۆچبەرەوە نوقوم دەبێت
لە راگەیەندراوێكدا پارێزگاری بەدلیس رایگەیاندوە،"لە نێوان كاتژمێر 2:30-3:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، به‌له‌مێك كه كۆچبه‌رانی نایاسایی به ره‌گه‌ز پاكستانی، به‌نگلادیشی و ئه‌فغانی هه‌ڵگرتبو، له ناوچه‌یه‌كی كه‌ناراوی ده‌ریاچه‌ی وان له‌نێوان گونده‌كانی ئه‌ریكباغی و كارشییاكا، كاتێ له كه‌ناراوه‌كه نزیك بوه‌ته‌وه وه‌رگه‌ڕاوه و ژێرئاوكه‌وتوه."
به پێی ئاماره به‌راییه‌كان، له كاتێكدا پێنج كه‌س له شوێنی روداوه‌كه به خنکاوی دۆزراونه‌ته‌وه و دو كه‌سی دیكه‌شیان له نه‌خۆشخانه‌ی ئادیلجه‌واز كۆچی دواییان كردوە
بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆلو،"به پێی ئاماره به‌راییه‌كان، له كاتێكدا پێنج كه‌س له شوێنی روداوه‌كه به خنکاوی دۆزراونه‌ته‌وه و دو كه‌سی دیكه‌شیان له نه‌خۆشخانه‌ی ئادیلجه‌واز كۆچی دواییان كردوە، هەروەها 64 كه‌سی دیكه رزگاركراون كه به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی شوێنی مانه‌وه و پشكنین و رێكاره فه‌ڕمیه‌كان ره‌وانه‌ی ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی ئادیلجه‌واز و نه‌خۆشخانه‌كان كراون".
خەندان
