فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێران کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێران کەوتە خوارەوە
بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئێران، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوچەیەکی گەشتیاریی سەر بە پارێزگای ئەردەبێڵ فڕۆکەیەکی جەنگیی سوپای ئێران کەوتووەتە خوارەوە.

بە گوتەی سەرۆکی لیژنەی قەیرانەکان و قایمقامی شاری ئەردەبێڵ، فڕۆکەکە جەنگی بووە و لە جۆری میگ 29 یە کەلە ناوچەی "قەڵا بابا مەقسوود" لە شاخی "سەبەلان" بەر بووەتەوە کە ناوچەیەکی گەشتیارییە.

ماڵپەڕی (ئیرنا) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، لەو ڕووداوەدا چەند ئەفسەرێکی سوپای ئێران (ئەرتەش) کوژراون کە یەکیان بە بەناوی ڕەحمانی خەڵکی تەورێز بە پلەی عەقید بووە.

پاش ڕووداوەکە تیمێکی فریاگوزاری بە فڕۆکەوە گەیشتوونەتە شوێنێ ڕووداوەکە و هەتا ئیستا وردەکاریی زیاتر لەبارەی ڕووداوەکە لەبەردەتدا نییە.

تاکوو ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوە ئەو فڕۆکە جەنگییە ڕوون نەبووەتەوە.












باسنيوز
Top