بەرپرسێكی ئێران: ئەمریكا سامانی ناوچەكە قۆرخدەكات
سەیید كەمال خرازی، سەرۆكی ئەنجومەنی ستراتیجی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند "تاران پێشوازی لە هەر هەنگاوێك دەكات بە مەبەستی چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی ناوچەكە"، كە بەپێی وتەكانی ئەو بەرپرسەی ئێران، ناكۆكییەكانی ناوچەكە پەیوەستبونی هەندێك وڵاتی رۆژهەڵاتە بە هێزەكانی رۆژئاواوە.
سەرۆكی وڵاتەكە بە زوبانی خۆی عەرەبستانی سعودییەی وەك مانگایەكی شیردەر ناوبرد
ئاماژەی بەوەشكرد "قۆرخكردن و بەكارهێنانی خێروبێرەكانی ناوچەكە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە زۆر رون و ئاشكرایە و سەرۆكی وڵاتەكە بە زوبانی خۆی عەرەبستانی سعودییەی وەك مانگایەكی شیردەر ناوبرد، ئەوەش دەریدەخات ئەو وڵاتە تا چەند لەژێر هەیمەنەی ویلایەتە یەكگرتوەكاندایە".
ویلایەتە یەكگرتوەكان گرنگی نادات بە ئاسایشی ناوچەكە
هەر لەوبارەیەوە خرازی وتی "ویلایەتە یەكگرتوەكان گرنگی نادات بە ئاسایشی ناوچەكە، بەڵكو هەوڵدەدات بۆ قۆرخكردن وبردنی سامانەكانی، لە ئێستاشدا نەوتی سوریا دەدزێت و دەستێوەردان لە كاروباری عێراقدا دەكات، سەرەڕای ئەوەی 108 ساڵە لەناو ئەفغانستاندایە بەڵام نەیتوانیوە ئاسایش لەو وڵاتەدا بەرقەرار بكات".
راشیگەیاند "لەبەرامبەر ئەو هەڵوێستانەی ویلایەتە یەكگرتوەكان، ئێران هەولدەدات بۆ پاراستنی ئارامی ناوچەكە و دژ بە سیاسەتەكانی ئەمریكا دەووەستێتەوە كە دەیەوێت هەژمونی خۆی بەسەر وڵاتانی ناوچەكەدا بسەپێنێت".
خەندان
