ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت: شەڕی سەربازی لە نێوان ئەمریكا و ئێران بەرپا دەبێت

 ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت:  شەڕی سەربازی لە نێوان ئەمریكا و ئێران بەرپا دەبێت
ئەمڕۆ سێشەممە ڕۆژنامەی (ئیندیپێندێنت)ی بەریتانی باسی لە پێشبینی 30 ڕووداو كردووە بۆ ساڵی داهاتوو لە جیهاندا، گرنگترینیان ئەگەری بەرپابوونی شەڕی سەربازی لە نێوان واشنتۆن و تاران. هەروەها پێشبینی كردووە ساڵی داهاتوو دۆخی عێراق خراپتر بێت.


ڕۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا پێشبینی 30 ڕووداو و ململانێی كردووە لە ساڵی داهاتوو، لە ناویشیاندا ڕوودانی شەڕی سەربازی لە نێوان ئەمریكا و ئێران.


هەروەها پێشبینی كردووە ساڵی داهاتوو هێرشێكی تیرۆریستیی گەورە لەسەر خاكی ئەمریكا ئەنجام بدرێت. دۆخی عێراقیش كە ماوەی زیاتر لە سێ مانگە شڵەژاوە و سەرۆك وەزیرانەكەی دەستی لەكار كێشاوەتەوە، بە پێشبینی ڕۆژنامە ئینگلیزیەكە، بەرەو خراپتر دەچێت و ناسەقامگیریی سیاسیی قووڵتر دەبێتەوە.


ئیندیپێندێنت دەڵێ ساڵی داهاتوو توندوتیژیی سەربازی لە نێوان سوپای توركیا و هێزە كوردییەكان لە توركیا و سووریا گرژتر دەبێت.


ئەم رۆژنامە بەربڵاوە جیهانیە لە كۆتایی راپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوە داوە كە بۆ ئەم پێشبینیانە، گوتەی 500 بەرپرس و پسپۆری سیاسی و ئەكادیمیی ئەمریكی و جیهانی وەرگیراوە، كە لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەیەكی ئەكادیمی بۆ ئەنجوومەنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی واشنتۆن ئەنجام دراوە.









باسنیوز
Top