فڕۆکەیەکی جەنگیی ڕووسیا کەوتە خوارەوە
ماڵپەڕی (مسکۆ تایمز) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 2019.12.24 فڕۆکەیەکی سۆخۆ 57ی ڕووسیا لە جۆری فڕۆکە شەڕکەرەکانی نەوەی پێنج، لە کاتی فڕینی تاقیکاری لە ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا کەوتووەتە خوارەوە.
ئەو ڕووداوە لە کاتێکدا ڕووی داوە کە تەنیا شەش ڕۆژ بۆ ساڵی نوێی زایینی و بۆنەکان.
ئەو فڕۆکەیە وەک ڕکابەرێکی 22Fی ئەمریکی دێتە ئەژمار و بڕیارە تا ساڵی 2028 بەگشتی 67 فڕۆکەی سۆخۆ بۆ هێزی ئاسمانیی ڕووسیا دابین بکەن.
هەتا ئێستا دیار نییە کە ئاخۆ هۆکاری بەربوونەوەی ئەو فڕۆکە ڕووسیە دیار نییە کە ئاخۆ هەڵەی فڕۆکەوان بووە، یان گرفتی تەکنیکی.
باسنيوز
