سەركونسوڵی لیبیا لە توركیا: پێویستمان بە هاوكاریی سەربازیی توركیا نییە
عەبدولڕەزاق موختار عەبدولقادر، سەركونسوڵی لیبیا لە توركیا، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ رۆژنامەی (حوریەت)ی توركی كە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی ١٢ی٢٠١٩ بڵاو كراوەتەوە، ئاماژە دەدات کە ئێستا پێویستمان بە هاوكاریی سەربازی توركیا نییە و ناردنی سەربازیی توركیش بۆ لیبیا جێی باس نییە.
ئەو دەڵێت: "ئەو ڕێككەوتنەی لە نێوان توركیا و لیبیا كراوە لەڕووی سەربازییەوە گرنگە و بە هیچ شێوەیەك جێی نیگەرانی نییە. ئێمە وەكوو لیبیا توركیا بە دۆستی خۆمانی دەزانین و بە هەموو شێوەیەك هاوكار و پاڵپشتی یەكترین".
لەبارەی ئەوەی توركیا بەنیازە بنكەیەكی سەربازی لە لیبیا بكاتەوە، عەبدولڕەزاق موختار ئاماژەی دا، ئەگەر لیبیا پێویستی بەوە بێت توركیا بنكەی سەربازی لە لیبیا بكاتەوە، بۆچی رێگەی پێ نەدەین؟ رێگەی پێ دەدەین.
پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رای گەیاندبوو، كە ئەگەر پێویست بكات سەرباز دەنێرینە لیبیا تا حكوومەتی شەرعی ئەو وڵاتە بپارێزێت لە ئەگەری هەر كودەتایەك، یان هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ.
باسنيوز
