سوپای رژێمی سووریا خاڵێکی سەربازیی تورکیا گەمارۆ دەدات

 سوپای رژێمی سووریا خاڵێکی سەربازیی تورکیا گەمارۆ دەدات


سوپای رژێمی سووریا خاڵێکی سەربازیی سوپای تورکیا لە سنووری پارێزگای ئیدلیب لە باکووری رۆژئاوای وڵاتەکەی، گەمارۆ دەدات.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)، سوپای رژێمی سووریا بە پاڵپشتیی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا، گەیشتووەتە نزیک خاڵێکی چاودێریی سەربازیی سوپای تورکیا لە ناوچەی سەڕمان لە گوندەوارەکانی ئیدلیب و خاڵە سەربازییەکەی گەمارۆ داوە.

پێشتر لە رۆژی یەکشەممە 22-12-2019، رووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندبوو، کە کاروانێکی سەربازیی تورکیا بە 20 زرێپۆش و بارهەڵگری سەربازی گەیشتووەتە نزیک خاڵە سەربازییەکەی سوپای وڵاتەکەی لە ناوچەی سەڕمان.



باسنیوز
Top