سوپای ئەمریکا کوژرانی سەربازیێکی ئەمریکی لە ئەفغانستان راگەیاند
لەمیانەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا کە هێزەکانیان لە ئەفغانستان ئەنجامییاندابو، سەربازێکیان گیانیلەدەستداوە
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە سوپای ئەمریکا رایگەیاند، لەمیانەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا کە هێزەکانیان لە ئەفغانستان ئەنجامییاندابو، سەربازێکیان گیانیلەدەستداوە.
ئەمریکا بزوتنەوەی چەکداری تاڵیبانی بە بەرپرس لەوکارە ناوبرد، ئەوەش بە دەیەمین سەربازی ئەمریکی هەژماردەکرێت کە لەماوەی ئەمساڵدا لەو وڵاتە کوژرابن
سوپای ئەمریکا بزوتنەوەی چەکداری تاڵیبانی بە بەرپرس لەوکارە ناوبرد، ئەوەش بە دەیەمین سەربازی ئەمریکی هەژماردەکرێت کە لەماوەی ئەمساڵدا لەو وڵاتە کوژرابن.
لەئێستادا زیاتر لە 20 هەزار سەربازی بیانیی لەناو خاکی ئەفغانستاندان، زۆرینەیان ئەمریکین، وەک بەشێک لە هەوڵەکانی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) کە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات بۆ مەشقپێکردنی هێزەکانی ئەفغانستان و بەشداریکردن لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لەدژی گروپە توندڕەوەکانی ئەو وڵاتە.
لەئەمساڵدا ئەمریکا دانوستانی ئاشتی لەگەڵ چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان دەستپێکرد
لەئەمساڵدا ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دانوستانی ئاشتی لەگەڵ چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان دەستپێکرد، بۆ ئەوەی بگەن بە رێککەوتنێک بۆ کشانەوەی هێزەکامی ئەمریکا لەو وڵاتە لەبەرامبەر گرەنتی دورکەوتنەوە لە کاری تونڕەوی لەلایەن تاڵیبانەوە.
لە مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵدا بەهۆی ئەنجامدانی کردارێکی خۆکوژی لەلایەن تاڵیبانەوە لە ناو بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانمستان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا وەستانی دانوستانەکانی لەگەڵ تاڵیبان راگەیاند.
خەندان-
