ئەردۆگان: رێگە بە ملیۆنان ئاوارە دەدەین بەرەو ئەوروپا کۆچ بکەن
تورکیا ناتوانێت پێشوازی لە ژمارەیەکی زیاتری ئاوارەکانی سوریا بکات
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئیستەنبوڵ رایگەیاند، "تورکیا ناتوانێت پێشوازی لە ژمارەیەکی زیاتری ئاوارەکانی سوریا بکات، بەتایبەت کە لە ئێستادا نزیکەی 80 هەزار ئاوارە بەهۆی هێرشەکانی سوپای سوریاوە ئاوارەی سنورەکانی تورکیا بون".
ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵی زیاتر بۆ باشترکردنی دۆخی ئاوارەکان نەدات، ئەوان رێگە بە ملیۆنان ئاوارە دەدەن بەرەو ئەوروپا کۆچ بکەن
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵی زیاتر بۆ باشترکردنی دۆخی ئاوارەکان نەدات، ئەوان رێگە بە ملیۆنان ئاوارە دەدەن بەرەو ئەوروپا کۆچ بکەن.
دروستبونی فشاری زیاتر ئاوارەکان لەسەر تورکیا، کاریگەری خراپی لەسەر وڵاتانی دیکەی ئەوروپاش دەبێت
ئاماژەی بەوەشکردوە، "دروستبونی فشاری زیاتر ئاوارەکان لەسەر تورکیا، کاریگەری خراپی لەسەر وڵاتانی دیکەی ئەوروپاش دەبێت، کە لە یۆنانەوە دەستپێدەکات".
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشوتر حکومەتی تورکیا رایگەیاندبو، لە تائێستادا دەرگایان بۆ پێج ملیۆن ئاوارە کردوەتەوە کە لەناویاندا 3.7 ملیۆن کەسیان هاوڵاتی ئاوارەی سورین کە بەهۆی شەڕەوە لە ساڵی 2011ەوە ئاوارەی وڵاتەکەیان بون.
خەندان-
