ترەمپ داوا لە دیموکراتەکان دەکات پرۆسەی لێپێچینەوەکەی بنێرنە ئەنجوومەنی پیران
دۆناڵد ترەمپ لە فلۆریدا لەبەردەم لایەنگرانی گوتاری پێشكەشکرد و رایگەیاند، دیموکراتەکان دەستوور پێشێلدەکەن کە پرۆسەی لێپێچینەوە نانێرنە ئەنجوومەنی پیران.
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گوتیشی، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانیش هیچ کۆمارییەک دەنگی بۆ لێپێچینەوە لە ترەمپ نەداوە، تەنیا دیموکراتەکان بوونە.
دیموکراتەکان سەرقاڵی دۆزینەوەی رێکار و میکانیزمی دادگاییکردنی ترەمپن بەرلەوەی پرۆسەکە رادەستی ئەنجوومەنی پیران بکەن.
دۆناڵد ترەمپ سێیەم سەرۆکە لە مێژووی ئەمریکا لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت کە بە پەیوەندیێکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا تۆمەتباردەکرێت. لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ترەمپ داوای لە سەرۆکی ئەو وڵاتە کردووە لەبەرامبەر سەردانێک بۆ کۆشکی سپی لێکۆڵینەوە لە جۆ بایدنی کێبڕكێکاری و کوڕەکەی بکات.
رووداو
