رۆحانی پاڵپشتی پلانی تۆکیۆ بۆ سەقامگیرکردنی ئاسایشی کەنداو دەکات

رۆحانی پاڵپشتی پلانی تۆکیۆ بۆ سەقامگیرکردنی ئاسایشی کەنداو دەکات
سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆندا پاڵپشتی بۆ پلانی تۆکیۆ راگەیاندوە، کە بەمەبەستی سەقامگیرکردنی ئاسایشی کەنداو دایڕشتوە، بەبێ ئەوەی ژاپۆن بەشداری لەو هاوپەیمانێتەدا بکات کە واشنتن سەرۆکایەتی دەکات.

ئێران لەو هەوڵانە تێدەگات کە ژاپۆن بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی کەنداو دەیدات


حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەپاش کۆبونەوەی لەگەڵ شینزۆ ئابی، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند، "ئێران لەو هەوڵانە تێدەگات کە ژاپۆن بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی کەنداو دەیدات، ویستی رون و شەفافی تۆکیۆ لەو بارەیەوە بەرزدەنرخێنێت".

ئەم سەردانەی رۆحانی بە یەکەمین سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران هەژمار دەکرێت کە دوای لەساڵی 2000ەوە ئەنجامدرابێت


ئەم سەردانەی رۆحانی بۆ ژاپۆن بە یەکەمین سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران هەژمار دەکرێت کە دوای لەساڵی 2000ەوە ئەنجامدرابێت.

ژاپۆن سوربونی خۆی بۆ دەستپێکردن پرۆسەیەکی ئەمنی لە ناوچەی کەنداو دوپاتکردەوە


لە کۆبونەوەکانی نێوان رۆحانی و ئابی، ژاپۆن سوربونی خۆی بۆ دەستپێکردن پرۆسەیەکی ئەمنی لە ناوچەی کەنداو دوپاتکردەوە، بەمەبەستی پاراستنی کەشتییە نەوت هەڵگرەکان لە گەروی هورمز و رێڕەوە ئاویەکانی ئەو ناوچەی کەنداو بەتایبەتی و باشترکردنی رەوشی ئەمنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی.

وابڕیارە لەو پڕۆسەیەدا زیاتر لە 250 سەربازی ژاپۆنی لەگەڵ تێکشکێنەری موشەکی و فڕۆکەی گەرۆک و چاودێری دژە ژێرئاوگەڕی جۆری (Р-3С Orion) بەشداری تێدا بکەن.

بونی هێزی دەرەکی لەو ناوچەیە نابێتە هۆی سەقامگیرکردنی ئاسایشی ئەو ناوچەیە


لەسەرەتادا رۆحانی دژایەتی بونی هێزە ژاپۆنییەکانی کرد لە ناوچەی کەنداو و رایگەیاند، "بونی هێزی دەرەکی لەو ناوچەیە نابێتە هۆی سەقامگیرکردنی ئاسایشی ئەو ناوچەیە".

شینزۆ ئابی، حەسەن رۆحانی دڵنیاکردەوە، ژاپۆن بەشداری لەو هاوپەیانێتیەدا ناکات کە ویلایەتە یەکگرتوەکان لەناوچەی کەنداودا پێکیهێناوە


لەبەرامبەردا شینزۆ ئابی، حەسەن رۆحانی دڵنیاکردەوە، ژاپۆن بەشداری لەو هاوپەیانێتیەدا ناکات کە ویلایەتە یەکگرتوەکان لەناوچەی کەنداودا پێکیهێناوە، بەپێچەوانەوە کارەکانی خۆی بەشێوەیەک بەڕێوەدەبات کە دوربێت لە چالاکیەکانی ئەو هاوپەیمانێتییەوە.

لەدوای هێرشەکەی 14ی سێپتەمبەر بۆ سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سعودیە، واشنتن بە هاوپەیمانی لەگەڵ سعودیە و ئیمارات و چەنین وڵاتی دیکە هاوپەیمانێتیەکی پێکهێنا بۆ بەرەنگاربونەوەی هەڕەشەکانی ئێران لەسەر ناوچەی کەنداو و وڵاتانی دەوروبەری.

لەبەرامبەردا ئێران بونی هێزەکانی ئەمریکای بە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە ناوبردو هەمو ئەو تۆمەتانەی رەتکردوەتەوە کە واشنتن تارانی پێ تۆمەتبارکردوە.



خەندان-
Top