مۆسکۆ: 700 چەکدار لە ئیدلبەوە هێرشیانکردوەتە سەر بنکەیەکی سوپای سوریا

مۆسکۆ: 700 چەکدار لە ئیدلبەوە هێرشیانکردوەتە سەر بنکەیەکی سوپای سوریا
فەرماندەی هێزەکانی ئاشتەوایی روسیا لە سوریا رایگەیاند، شەوی پێنجشەممەی رابردو لە دو قۆڵەوە نزیکەی 700 چەکدار هێرشیانکردوەتە سەر بنکەیەکی هێزەکانی سوپای سوریا و بەوهۆیەشەوە 17 سەرباز گیانیان لە دەستداوە و 42 کەسیش برینداربون.

400 چەکدار لە ناوچەکانی ئیدلبەوە کە چەندین ئۆتۆمبێل و چەکیان پێ بوە هێرشیانکردوەتە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەسەد لە ناوچەی زرزور


یۆری بۆریکوف، فەرماندەی هێزەکانی ئاشتەوایی روسیا لە سوریا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، کاتژمێر 10:00ی شەوی 19ی ئەم مانگە 400 چەکدار لە ناوچەکانی ئیدلبەوە کە چەندین ئۆتۆمبێل و چەکیان پێ بوە و سەر بە هێزەکانی "دەستەی تەحریری شام و هێزەکانی یەکبون" بون (کە بەلای مۆسکۆوە دو رێکخراوی تیرۆرستین)، هێرشیانکردوەتە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەسەد لە ناوچەی زرزور، ئامانجی ئەو چەکدارانەش کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری ئەبو دالی بو لە پارێزگای ئیدلب.

لەلایەکی دیکەشەوە 300 چەکداری دیکە لە قۆڵێکی دیکەوە هەمان هێرشیان کردوە و لە دوری 1.5 کیلۆمەترەوە بنکەکانیان تۆپباران کردوە


ئاماژەی بەوەشکردوە، لەلایەکی دیکەشەوە 300 چەکداری دیکە لە قۆڵێکی دیکەوە هەمان هێرشیان کردوە و لە دوری 1.5 کیلۆمەترەوە بنکەکانیان تۆپباران کردوە، دوای پێنج کاتژمێریش توانیویانە هێرشەکانی ئەو گروپەچەکدارییانە تێکبشکێن.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە هێرشەکانی شەوی پێنجشەممەدا 17 سەربازی سوپای سوریا گیانیان لە دەستداوە و 42ی دیکەش برینداربون، هەروەها لە گروپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاش کەلەلایەن حکومەتی تورکیاوە هاوکاری دەکرێن 200 چەکدار کوژراون و برینداربون.





خەندان
Top