ئیسرائیل بنکەیەکی دروستکردنی چەکی حەماس بۆردومان دەکات

ئیسرائیل بنکەیەکی دروستکردنی چەکی حەماس بۆردومان دەکات
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بنکەیەکی دروستکردنی چەکی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس)، بۆردومان دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-12-2019، سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانیان ئەو بنکەیەی حەماسیان وێران کردووە، کە کەوتبووە باکووری کەرتی غەززە.

ئەو بۆردومانە دوای هەڵدانی مووشەکێک لەلایەن حەماسەوە بەڕووی کۆمەڵگە جوولەکەنشینەکانی ئیسرائیل، ئەنجام دراوە.

سوپای ئیسرائیل بەرپرسیارێتیی هەر قورباییەکی لە کەرتی غەززە خستووەتە ئەستۆی حەماس، چونکە ”دەستدرێژی دەکاتە سەر هاووڵاتییانی مەدەنیی ئیسرائیل“.

حەماس بزووتنەوەیەکی توندڕەوی فەلەستینییە و لەلایەن ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپاوە خراوەتە ناو لیستی تیرۆر. سەرکردەکانی حەماس باس لەوە دەکەن، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی ماددی و سەربازییان دەکات و لە ساڵی 2007ـیشەوە دەستی بەسەر کەرتی غەززەدا گرتووە.












باسنيوز
Top