پۆمپیۆ: یاسا داوا بکات هاوکاری رێوشوێنەکانی لێپرسینەوە لە ترەمپ دەکەم
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە (بەکاتی هەرێمی کوردسان) لە کۆبونەوەیەکی شەش کاتژمێریدا بڕیاری لێپێچینەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەسندکرد.
هیچ کێشەیەکم نیە لە گەواهیدان و پێشکەشکردنی زانیاری سەبارەت بە لێپرسینەوەی لە ترەمپ
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند، لەکاتێکدا ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا تاوتوێی لێپرسینەوە لە سەرۆک ترەمپ دەکەن بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و کۆسپ خستنە بەردەم کارەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا، هیچ کێشەیەکی نیە لە گەواهیدان و پێشکەشکردنی زانیاری سەبارەت بە لێپرسینەوەی لە ترەمپ.
دیموکراتیەکانی کۆنگرێس ترەمپ تۆمەتبار دەکەن بەوەی لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەیدا کە لە 25ی تەمموزی ئەم ساڵدا ئەنجامیدا، فشاریکردوەتە سەر هاوتا ئۆکرانییەکەی
دیموکراتیەکانی کۆنگرێس ترەمپ تۆمەتبار دەکەن بەوەی لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەیدا کە لە 25ی تەمموزی ئەم ساڵدا ئەنجامیدا، فشاریکردوەتە سەر هاوتا ئۆکرانییەکەی بۆ لێکۆڵینەوە لە جۆ بایدن، جێگیری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا و کوڕەکەی، بەمەبەستی لەکەدارکردنی ناوی بایدن، کە رکابەری هەرە بەهێزی ترەمپە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوی ئەمریکادا.
ترەمپ لەسەر خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و بڕیارە مانگی داهاتو بچێتە بەردەم ئەنجومەنی پیران
دۆناڵد ترەمپ لەسەر خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و بڕیارە مانگی داهاتو بچێتە بەردەم ئەنجومەنی پیران، ئەوەش دوای ئەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا لێپێچینەوەی لەگەڵ ترەمپ خستە دەنگدانەوە، 230 ئەندامی کۆنگرێس بە بەڵێ دەنگیاندا و 197 ئەندامی دیکەش رەتیانکردەوە.
خەندان
