دۆناڵد ترەمپ بە دوو تۆمەتی ترسناک دادگایی دەکرێت

 دۆناڵد ترەمپ بە دوو تۆمەتی ترسناک دادگایی دەکرێت
سەرۆکی ئەمریکا بە دوو تۆمەتی ترسناک دادگایی دەکرێ و دیموکراتەکان هەوڵی لەسەرکار لادانی دەدەن.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی مێژوویی ساز کرد و تێیدا دوو تۆمەتی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵات کرد و بڕیاری دا لەبەردەم کۆنگرێس، دادگایی بکرێ.

هەوڵەکانی دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ لەلایەن دیموکراتەکانی ئەمریکا بەڕێوە دەچن و لە ئەنجوومەنی نوێنەران، بە دەنگی 230 ئەندام بەرامبەر 197 ئەندام، بڕیاری دادگاییکردنی ترەمپ لەبەردەم کۆنگرێس، درا.

ئەنجوومەنی نوێنەران دۆناڵد ترەمپی بە دوو تۆمەت تۆمەتبار کرد، کە بریتین لە؛

- قۆستنەوەی دەسەڵات بۆ بەرژەوەندیی خۆی.

- تەگەرەخستنە بەردەم کارەکانی کۆنگرێس

بە دەنگدانی ئەنجوومەنی نوێنەران، دۆناڵد ترەمپ رووبەڕووی رێکارەکانی لادانی لە پۆستی سەرۆکی وڵات دەبێتەوە، کە سێیەم سەرۆکە لە مێژووی ئەمریکادا، رووبەڕووی ئەو رێکارانە دەبێتەوە.

پێشتر ئەندرۆ جۆنسۆن، سەرۆکی ژمارە 17ـی ئەمریکا (1865-1869) لە ساڵی 1868 و بیل کلینتۆن، سەرۆکی ژمارە 42ـی ئەمریکا (1993-2001) لە ساڵی 1998، رووبەڕووی هەمان رێکار بوونەتەوە.



باسنيوز
Top