ئه‌مریكا ١٢٩ دیپلۆماتكار له عێراق و ٨ دیپلۆماتکاریش لە هەرێمی کوردستان دەکشێنێتەوە
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كارمه‌ند و دیپلۆماتكاره‌كانی له عێراق و هەرێمی کوردستان دا.
به پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه ده‌ست ماڵپه‌ڕی (Foreign Policy) كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ورده‌كاری ئه‌م پلانه‌ی له نووسراوێكی فه‌رمیدا بۆ لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌ر به كۆنگرێسی ئه‌مریكا ڕه‌وانه كردووه.
پلانه‌كه ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كارمه‌ند و دیپلۆماتكاره ئه‌مریكییه‌كان به ڕێژه‌ی ٢٠%.
ڕاپۆرته‌كه ئاشكرای ده‌كات كه له كۆی ٤٨٦ دیپلۆماتكاری ئه‌مریكی، كه له باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌كه له به‌غدا و له كۆنسوڵخانه‌كه‌ی له هه‌ولێر جێگیرن، ١٢٩ كه‌سیان تا مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٠ بەغدای پایتەختی عێراق و ٨ کەسیش کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هه‌رێمی كوردستان جێده‌هێڵن.
ئاشكراش كراوه كه كه‌مكردنه‌وه ژماره‌ی كارمه‌ند و دیپلۆماتكاره‌كان ته‌نها ئه‌وانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ناگرێته‌وه، به‌ڵكو كارمه‌ندانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری و ئاژانسی هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌مریكی (USAID)یش هه‌مان بڕیار ده‌یانگرێته‌وه.
هاوکات باس لەوە کراوە کە لەلایەن ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکاوە، بڕیارەکە ڕه‌خنه‌ی زۆری لێکەوتووەتەوە. ئه‌وان پێیان وایه به‌م شێوه‌یه، یارمه‌تیی ئێران ده‌درێت، هێنده‌ی دیكه له گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراقدا ته‌راتێن بكات و هه‌ژموونی ئه‌مریكاش له ناوچه‌كه كاڵتر ده‌بێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا، ڕاپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌وان دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانیشیان، هێشتا توانای پێكانی ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایان له ناوچه‌كه هه‌یه و ئه‌م بڕیاره‌ش هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كار و چالاكییه‌كانی باڵوزخانه و كۆنسوڵخانه‌كان نابێت.
باس‌نیوز
