په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا به قوڵترین قه‌یراندا تێده‌په‌ڕێت
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكاش گووتی: "توركیا هانده‌ده‌ین له‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به بواره جۆراوجۆره‌كان و ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵاته‌وه هه‌یه سیاسه‌تێكی گه‌وره‌تر بنیات بنێت". وه‌ك بابه‌تی مووشه‌كی ئێس-400ـی رووسی كه واشنتن به توندی نه‌یاری كڕینێتی له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه و له‌باره‌ی رۆڵ و مامه‌ڵه‌ی سوپای توركیاش له سووریا و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ش نیگه‌رانی هه‌یه.
ئه‌و لێدوانانه پاش هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بوون، كه به جددی گووتی: "بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئینجه‌رلیك و كوره‌جیك له‌به‌رده‌م هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داده‌خه‌ین".
ڤیلادیمێر لیتۆڤكین، شاره‌زایه‌كی سه‌ربازیی رووسییه و پێیوایه، داخستنی ئه‌و دوو بنكه سه‌ربازییه گورزێكی كوشنده له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌سره‌وێنێ بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ ئه‌و دوو بنكه‌یه له ده‌ست بده‌ن، پایه‌یه‌كی سه‌ره‌كییان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ده‌ست ده‌چێت، چونكه پرسه‌كه په‌یوه‌سته به فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی خاوه‌ن ژێرخانی پێویست بۆ خزمه‌تگوزاریی هه‌موو جۆره فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری كاریگه‌ر. جگه له‌وه له‌و بنكه‌یه‌دا 20 تا 30 بۆمبی ئه‌تۆمی ئه‌مه‌ریكی له جۆری بی-61 هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بنكه‌یه‌ی له ده‌ست بچێت، واتا واشنتن شوێنپێیه‌كی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ده‌ست ده‌چێت.
ئه‌و شاره‌زا سه‌ربازییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بوونی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا له توركیا ته‌نها له بنكه‌ی ئینجه‌رلیك دا كه ده‌كه‌وێته باشووری ئه‌و وڵاته كورت نابێته‌وه، به‌ڵكو بنكه‌ی كوره‌جیكیش هه‌یه له باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا و یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی قه‌ڵغانی مووشه‌كیی ناتۆی له ناوچه‌كه‌دا تێدایه، له‌و شوێنه‌دا وێستگه‌ی رادار و ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته هه‌یه و ئه‌مه‌ریكییه‌كان دایانناوه و هه‌ر خۆشیان به‌كاریده‌هێنن.
هه‌روه‌ها، قوسته‌نتین بلۆخین، شاره‌زا له ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی كاروباری ئاسایش له ئه‌كادیمیای زانستی رووسی وایده‌بینێت، ته‌نها باسكردنی داخستنی ئه‌و دوو بنكه سه‌ربازییه‌ی بوون به جێگای مشت‌ومڕ، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یانداوه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن له قه‌یرانێكی جددیدا ده‌ژی".
بلۆخین به میدیاكانی رووسیای گوتووه، ئه‌وه واتای قه‌یرانێكی قوڵه له په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ر پراگماتیانه ته‌ماشای بارودۆخه‌كه‌ش بكه‌ین ده‌بینین، ئه‌ركی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه توركیا له خولگه‌ی خۆیدا بهێڵێته‌وه و سه‌رله‌نوێ رێكیبخاته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان له بری ئه‌وه‌ی به به‌هێمنی و مرونه‌ته‌وه ئه‌و كاره بكه‌ن، زیاتر توركیا گۆشه‌گیر ده‌كه‌ن".
K24
