ترامپ دەبێتە سوودمەندی یەكەم

ترامپ دەبێتە سوودمەندی یەكەم
دوای ئەوەی هەریەكە لە وڵاتانی چین و ئەمریكا ڕێكکەوتننامەیەكی سەرەتاییان واژوو كرد لە سەر كەمكردنەوەی باجی گومرگی لە نێوانان هەردوو ولآتدا، هەندێك لە رۆژنامە بەناوبانگەكانی جیهان نووسیویانە، سوودمەندی یەكەم لەو ڕێكکەوتننامەیە ترامپی سەرۆكی ئەمریكایە.

هەردوو وڵاتی ئەمریكا و چین رێكکەوتننامەیەكیی سەرەتاییان واژوو كرد، لەسەر ئەوەی بەربەستە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو ولآت هەڵبگیرێت، لەم بارەیەوەس ئەدوارد ئالدن، كە ڕاوێژكاری سیاسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەمریكایە، لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی (فرانپرێس) دەڵێت: "ناكرێت ئەو ڕێكکەوتننامەیەی لە نێوان چین و ئەمریكا واژۆ كراوە بە دەستكەوتێكی گەورەی بارزگانی دابنرێت، بەڵام سوودمەندی یەكەم لەو ڕێكکەوتننامە بارزگانییە ترامپی سەرۆكی ئەمریكایە، چونكە ئەم ڕێكکەوتننامەیە دەبێتە هۆی هەلێكی باش بۆ ترامپ تا لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2020 سەركەوتن بە دەست بهێنێت".

ماڵپەری (فرانسپرێس) نووسیویەتی، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دۆخی ئابووریی نادیار لە ئەمریكا هەبووە، چونكە ئەمریكا لە یەك كاتدا ململانێ ئابووری لەگەڵ چین و یەكێتی ئەورووپا و وڵاتانی ئەمریكای لاتینی دەكرد، بەمەش دڵەراوێكییەكی زۆر لە بازارەكانی ئەورووپا دروست بووبوو، بۆیە ڕەنگە ئەم ڕێكکەوتننامەیە جۆرێك لە ئارامی بهێنێتە ناو بازارەكانەوە.







باسنيوز

Top