واشنتن: هیچ وادەیەک بۆ کۆتاییهاتنی دانوستانەکامان لەگەڵ کۆریای باکور نیە
ئامانجی واشنتن بەردەوامیدانە بەو پابەندیانەی کە لەنێوان سەرۆکی ئەمریکا و کۆریای باکور بڕیاری لەسەر دراوە
ستیڤن بیگن، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە کۆریای باکور لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەدوای کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆیای باشور رایگەیاند، "ئامانجی واشنتن بەردەوامیدانە بەو پابەندیانەی کە لەنێوان سەرۆکی ئەمریکا و کۆریای باکور بڕیاری لەسەر دراوە".
لای واشنتن هیچ شتێک بەناوی وادەی کۆتایی دانوستانەکان لەگەڵ کۆریای باکور بونی نیە
ئاماژەی بەوەشکرد، لای واشنتن هیچ شتێک بەناوی وادەی کۆتایی دانوستانەکان لەگەڵ کۆریای باکور بونی نیە.
بیگەن باسی لەوەشکرد، "ئەو مەرجەکانی پیۆنگیانگ کە بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەکان لەبارەی داماڵینی چەک لەنێوانماندا دایناوە دوژمنکارانە و نا پێویستە، بەڵام دەرگای واشنتن کراوەیە بۆ ئەنجامدانی دانوستانێکی نوێ بەبێ دیاریکردنی هیچ بەروارێکی تایبەت".
لەچەند هەفتەی رابردودا کۆریای باکور زنجیرەیەک راگەیەنراوی بڵاوکردەوە، کە تیایدا کۆتایی ئەمساڵی بۆ دوا وادەی بەدەوامیدان بە دانوستانەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەمریکا راگەیاندوە، ئەگەر واشنتن لە دانانی مەرجی دانوستانەکاندا نەرمی نەنوێنێت.
هەمو ئەو پەیامانە بە واشنتن گەیشتوە و گوێمان لێگرتوە
لەو بارەیەوە نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە کۆریای باکور وتی، "هەمو ئەو پەیامانە بە واشنتن گەیشتوە و گوێمان لێگرتوە".
بەداخەوە زمانی ئەو پەیامانەی کە پیۆنگیانک ئاڕاستەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی کردوە دوژمنکارانەیە
رونیشیکردەوە، "بەداخەوە زمانی ئەو پەیامانەی کە پیۆنگیانک ئاڕاستەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی کردوە دوژمنکارانەیە، واشنتن بۆ بەدەستهێنانی هەمو دەستکەوتێک تەنها ئامانجی هەیە نەک وادەی کۆتایی".
ئەم سەردانەی ستیڤن بیگن بۆ کۆریای باشور لەکاتێکدایە 14ی ئەم مانگە پیۆنگیانگ رایگەیاند، تاقیکردنەوەیەکی گرنگی دیکەی لە ناوچەی هاویشتنی موشەکەکان ئەنجامداوە.
شارەزایانی بواری ئەتۆم دەڵێن، ئەو تاقیکردنەوەیەی کۆتایی پیۆنگیانگ، یارمەتی ئەو وڵاتە دەدات بۆ بەرەوپێشبردنی موشەکی کیشوەربڕ، کە دەتوانێت بگات بە ئەمریکا.
کۆریای باکور پەیمانیداوە، ئەگەر تا کۆتایی ئەمساڵ داواکاریەکانی لەلایەن واشنتنەوە جێبەجێنەکرێت، دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکادا کۆتایی پێدەهێنێت.
خەندان
