بەشار ئەسەد: تورکیا لەگەڵ بەرەی نووسرە و داعش نەوتی سووریای فرۆشتووە

بەشار ئەسەد: تورکیا لەگەڵ بەرەی نووسرە و داعش نەوتی سووریای فرۆشتووە
بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی فێنیکسی چینی هێرشی کردە سەر تورکیا و رایگەیاند، تورکیا کاری لەگەڵ هەموو ئەوانە کاری کردووە کە نەوتی سووریایان فرۆشتووە.

راشیگەیاندووە، تورکیا سەرەتا لەگەڵ بەرەی نوسرە نەوتی سووریای دەفرۆشت، دواتر لەگەڵ داعش ئەوەی دەکرد، ئێستاش لەگەڵ ئەمەریکییەکان.

لەبارەی ئەمەریکاش رایگەیاند، ئەمەریکا لە رێگای کۆمپانیای تایبەت کار دەکات، وەک کۆمپانیای بلاک وۆتەر لە عێراق و هاوشێوەکانی، وایە چەند سەد سەربازێکی هەیە، بەڵام لە رێگای ئەو کۆمپانیایانە، هەزاران کەسی هەیە.

لە دوای جەنگی چەند ساڵەی سووریا، حکوومەتەکەی بەشار ئەسەد بە پاڵپشتی رووسیا و ئێران توانی بمێنێتەوە و سیاسەتی ئەمەریکا "سووریای بێ ئەسەد" شکستی هێنا، ئێستاش ئەسەد، بە گووتەی خۆی، سەرۆکایەتی دووبارە بنیاتنانەوەی سووریا دەکات.





K24
Top