چاوش‌ئۆغڵو ئه‌مه‌ریكا له خاڵێك ئاگادارده‌كاته‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له نۆزده‌یه‌مین كۆڕبه‌ندی ده‌وحه له پایته‌ختی قه‌ته‌ره‌وه گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و گووتی: "سزادان و زمانی هه‌ڕه‌شه هیچ به‌رهه‌مێكی نییه، پێموایه ئه‌مه‌ریكاش ئه‌وه ده‌زانێت، هه‌ر بۆیه دۆناڵد تره‌مپیش نه‌یاری سزادانی ئه‌نقه‌ره‌یه، ئه‌گه‌ر واشنتنیش سزای توركیا بدات، ئه‌وكاته وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه".
چاوش‌ئۆغڵو ده‌ڵێت: "نامه‌وێ قسه له‌باره‌ی خراپترین سیناریۆ بكه‌م له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات‌دا له كاتی سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا، چونكه توركیا هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره ده‌دات له رێگای گفتوگۆ و دوور له سزادانه‌وه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گووتی: "ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانی توركیایه، په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان له‌گه‌ڵ تره‌مپ تا ئاستێك باشه و هه‌ندێك گرفتمان له په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ گۆنگرێس هه‌یه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه "كاتێك بڕیارێك ده‌ده‌ین له‌و سۆنگه‌یه‌وه نییه وڵاتێك له‌سه‌ر حیسابی وڵاتێكی دیكه هه‌ڵبژێرین، به‌ڵكو هه‌وڵی به‌دیهێنانی هاوسه‌نگی ده‌ده‌ین"، له كاتێكدا واشنتن له كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی ئێس-400ـی رووسی نیگه‌رانه و نه‌یارێتی.
پێشتریش چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی پیران له‌باره‌ی داننان به كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كاندا، چاوش‌ئۆغڵو گوتبووی، ئه‌وانه‌ی مێژوو بۆ مه‌رامه سیاسییه‌كانیان به‌كارده‌هێنن، ترسنۆكن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌قینه‌یان ناوێت".
K24
