دادگای سوودان بڕیاری کۆتایی لەبارەی سەرۆکی لەکار لادراوی وڵات دەدات

دادگای سوودان بڕیاری کۆتایی لەبارەی سەرۆکی لەکار لادراوی وڵات دەدات
دادگای تاوانەکانی سوودان بڕیاری کۆتایی لەبارەی سەرۆکی لەکار لادراوی وڵاتەکەی، دەدات.

ئەمڕۆ شەممە 14-12-2019، دادگای تاوانەکانی سوودان دایشتنی کۆتایی لەبارەی گەندەڵییەکانی عومەر حەسەن بەشیر، سەرۆکی لەکار لادراوی وڵاتەکەی، بەڕێوە برد.

پرۆسەی دادگاییکردنەکە لە خەرتومی پایتەخت لەژێر رێکارێکی ئەمنیی تونددا، بەڕێوە چوو.

دادگا بڕیاری زیندانیکردنی عومەر حەسەن بەشیری بۆ ماوەی 10 ساڵ دا، بەڵام بەهۆی گەورەیی تەمەنییەوە، هەر لەو دانیشتنەدا، بڕیاردرا دوو ساڵ لە خانەی چاودێریی کۆمەڵایەتی بخرێتە ژێر چاودێرییەوە.

رۆژی 11-4-2019، سوپای سوودان لەسەر کار لادانی عومەر حەسەن بەشیری سەرۆکی وڵاتەکەی راگەیاند و بڕیاری زیندانیکردنی درا.

دوای لەسەرکار لادانی سەرۆکی وڵات، حزبەکەیشی لە دەسەڵات دوور خرایەوە و عومەر بەشیر و دەیان سەرکردە و بەرپرسی ئەو حزبەش خرانە زیندانەوە.













باسنيوز
Top