رووسیا و ئەڵمانیا چوار دیپلۆماتی یەکتر دەردەکەن

رووسیا و ئەڵمانیا چوار دیپلۆماتی یەکتر دەردەکەن
وەزارەتی دەرەوەی رووسیای فیدراڵ دوو دیپلۆماتکاری ئەڵمانی لە وڵاتەکەی دەردەکات، دوای هەنگاوێکی هاوشێوەی ئەڵمانیا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-12-2019، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاندووە، ”خۆشحاڵ نین بە بوونی ئەو دوو دیپلۆماتکارە“، بۆیە دەبێ لە ماوەی حەوت رۆژدا خاکی رووسیا بەجێ بهێڵن.

ئەو هەنگاوەی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دوای دەرکردنی دوو دیپلۆماتی رووسی لە ئەڵمانیا هات، کە بەرلین بە هەمان هۆکار دەری کردبوون.












باسنيوز
Top