وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) هەموو جۆرە مەشقکردنێکی بە سەربازانی سعودیە راگرت.
دێیڤید نۆرکویست هەروەها رایگەیاندووە، کە دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوی تەقەکردنی سەربازێکی سعودی لە ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی کردووە و تا لێکۆڵینەوەکانیش تەواو نەبن و رێکاری نوێی ئەمنی دانەنێن، مەشق بە سەربازە سعودییەکان ناکەنەوە.
رۆژی هەینی 6-12-2019 سەربازێکی هێزی ئاسمانیی سعودی بەناوی محەمەد شەمراتی، لە بنکەی ئاسمانیی بنساکۆلا لە ویلایەتی فلۆریدا لە ئەمریکا دەستڕێژی گوللەی لە سەربازە ئەمریکییەکان کرد و بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریکی کوژراون و هەشتی دیکەش بریندار بوون.
باسنيوز
