وەزیری بەرگری توركیا : دەستبەرداری سیستمی بەرگری ئێس 400ی رووسی نابین.

وەزیری بەرگری توركیا :  دەستبەرداری سیستمی بەرگری ئێس 400ی رووسی نابین.
خڵووسی ئاكار، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەكەی دەستبەرداری ئێس400 نابێت و پێویستە بیر لە چارەسەرییەكی ئەوتۆ بكەنەوە كە بۆ ھەمیشە توركیا ببێتە خاوەنی ئێس 400 و سیستمەكە كارا بكەن و تاقیبكەنەوە، لەو چوارچێوەیەشدا راھێنانی كارمەندان بۆ بەكارھێنانی ئێس 400 بەردەوامە و ئەم مانگە تەواو دەبێت. ئەوان لەو باوەڕەدان كە بەھاری ساڵی داھاتوو ئێس 400 كارا بكەن.

ئاكار ئاشكراشی دەكات، بۆ كڕینی كاروانێكی دیكەی سیستمەكە لەگەڵ رووسیا لە دانوستاندان.

ئەمە لەكاتێكدایە ئەمەریكا چەندین جار داوای لە توركیا كردووە كە لە كڕینی ئێس 400ی رووسی پاشگەز بێتەوە.





K24
Top