پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌ختكردنی پایته‌ختی ئیسرائیل ده‌كات
لیوا مورته‌زا قوربانی، راوێژكاری فه‌رمانداری سوپای پاسدارانی ئێران له وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی ئیسرائیل بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی سه‌ربازی دژی تاران گوتوویه‌تی: "ئێران هه‌وڵ بۆ ده‌ستخستنی چه‌كی ئه‌تۆمی نادات، ئیسرائیلیش زۆر له‌وه بچووكتره بتوانێت هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ئێران بكات. به فه‌رمانی رێبه‌ری باڵا چه‌كداره‌كانمان چاویان له‌سه‌ر سێره‌ی تفه‌نگه‌كانیانه، ئه‌گه‌ر رێبه‌ری ئیران فه‌رمانی هێرشی مووشه‌كی بكات بۆ سه‌ر ئیسرائیل، هه‌موو ئیسرائیلییه‌كان ده‌ستیان به‌رزده‌كه‌نه‌وه خۆیان ته‌سلیم ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "دڵ و رۆحی گه‌لانی یه‌مه‌ن و سووریا و لوبنان و عێراق له‌گه‌ڵ ئێرانن، رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی لوبنان و عێراق و ئێران، ئامانجی لێدانی به‌ره‌ی به‌رگریی و كۆماری ئیسلامی ئێران بووه".
پێشتر نڤتالی بینیت، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد و گوتبووی: "سووریا بۆ ئێران ده‌كه‌ینه ڤێتنام، رێگه له گردبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی ئێران ده‌گرین له خاكی سووریادا و ده‌بێت له قۆناغی به‌رگرییه‌وه بچینه قۆناغی هێرشكردن".
K24
