سەرۆکوەزیرانە ژنەکەی فنلاند دەبێتە گەنجترین سەرۆکوەزیرانی جیهان

سەرۆکوەزیرانە ژنەکەی فنلاند دەبێتە گەنجترین سەرۆکوەزیرانی جیهان
پێنج پارتی فینلاند بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکەیان رێککەوتن، سەرۆکی هەر پێنج پارتەکەش ژنن و سەرۆکوەزیرانەکەش دەبێتە گەنجترین سەرۆکوەزیرانی جیهان.

لە نیسانی رابردوودا هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە فنلاند بەڕێوەچوو و پێنج پارت حکومەتیان پێکهێنا کە بریتیبوون لە پارتەکانی سۆسیال دیموکرات، پارتی سەنتەر، سەوزەکان، هاوپەیمانیی چەپ و پارتی گەلی سوێدی فنلاند.

هەفتەی رابردوو ئانتی راین لە پۆستی سەرۆکوەزیران دەستیلەکارکێشایەوە و پارتەکەیشی کە سۆسیال دیموکراتە، خاتوو ساننا مارینی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دەستنیشانکرد.

ساننا مارینی تەمەنی 34 ساڵە و دەبێتە گەنجترین سەرۆکوەزیرانی جیهان و سێیەمین سەرۆکوەزیرانی ژنی ئەو وڵاتە.

چوار پارتەکەی دیکەی پێکهێنەری حکومەتیش لەلایەن ژنەوە سەرۆکایەتییان دەکرێت و سێ کەس لەوانیش تەمەنیان لەخوار 35 ساڵەوەیە.

کەیتری کولمونی، سەرۆکی پارتی سەنتەر تەمەنی 32 ساڵە.

ماریا ئۆشیساڵۆ، سەرۆکی سەوزەکان تەمەنی 34 ساڵە.

لی ئەندەرسن، سەرۆکی هاوپەیمانیی چەپ تەمەنی 32 ساڵە.

ئاننا هێنریکسن سەرۆکی پارتی گەلی سوێدی فنلاند تەمەنی 55 ساڵە.
Top