وەزیری دەرەوەی رووسیا سەردانی ئەمەریکا دەکات

وەزیری دەرەوەی رووسیا سەردانی ئەمەریکا دەکات
سبەی وەزیری دەرەوەی رووسیا سەردانی واشنتن دەكات و لەگەڵ ھاوتا ئەمەریكییەكەی كۆدەبێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بڵاوی كردووەتەوە، بڕیارە سبەی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا بە سەردانێكی فەرمی بگاتە واشنتن و مایك پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پێشوازی لێدەكات.

ئاماژەی بەوەش كردووە، لاڤرۆڤ و پۆمپێیۆ لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە كۆدەبنەو، بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك پرسی گرنگی نێوان ھەردوو وڵات و پرسە ھەرێمییەكان.

كارنامەی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئەمەریكا بریتیە لە تاوتوێكردنی، پرسەكانی پەیوەست بە ئێران و سووریا و پرسی ئۆكراینا، ھەروەھا پرسی چەكی ناوكی كۆریای باكوور.

دواینجار لە ساڵی 2017، وەزیری دەرەوەی رووسیا سەردانی ئەمەریكای كرد و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ كۆبووەوە.



K24
Top