تورکیا: 11 چەکداری داعشی بەرەگەز فڕەنسی رەوانەی وڵاتەکەیان دەکەینەوە
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ-ی تورکی، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە 11 چەکداری دیکەی داعش، کە بەرەگەز فڕەنسین رەوانەی وڵاتەکەیان دەکرێنەوە.
11ی مانگی رابردو، ئیسماعیل چاتاکلی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، "حکومەتی تورکیا دەستدەکات بە ناردنەوەی چەکدارانی داعش بۆ وڵاتەکەیان".
ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا سورە لەسەر ناردنەوەی ئەو چەدارە بیانیانەی کە لەوڵاتەکەیاندا دەستبەسەر کراون، تەنانەت گەر ناسنامەکانیشیان لەلایەن وڵاتەکانیانەوە وەرگیرابێتەوە.
هەفتەی رابردوش وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاویکردەوە، تا ئێستا 59 رەوانەی وڵاتەکەیان کراونەتەوە، وابڕیاریشە تا کۆتایی ئەمساڵ پڕۆسە نارندنەوەی چەکدارانی تاعش کۆتایی پێبێت.
خەندان
