رۆحانی بە پرۆژە بودجەیەک بەرگری دژی ئەمەریکا دەکات
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، رۆحانی لە پەرلەمان گوتویەتی: "ئەم بودجەیە بەرگەی سزاکان دەگرێت چونکە کەمترین پشت بەستنی بە نەوت تێدایە".
راشیگەیاندووە: "ئەم بودجەیە بە دونیا دەڵێت، ئێمە سەرەڕای سزاکان دەتوانین وڵات بەڕێوە ببەین".
بەگوێرەی ئەو داتایانەی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی بڵاویکردووەتەوە، دەبێت نرخی نەوت سێ هێند زیاد بکات، ئینجا تاران دەتوانێت ئابووریەکەی رابگرێت.
بەهۆی سزاکانی ئەمەریکا، ئێستا تاران رۆژانە 500 هەزار بۆ یەک ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، لە کاتێکدا، پێشووتر، رۆژانە دوو ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد.
K24
