تا ساڵی 2050 دەیان ملیۆن کەس بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە كۆچ دەكەن
ماڵپەڕی 538 كە ماڵپەڕێكی جیهانییە، راپۆرتێكی لەسەر كاریگەریی گۆڕانكاریی كەشوهەوا لەسەر كۆچكردنی هاووڵاتییان بڵاو كردووەتەوە.
ماڵپەڕەكە لە راپۆرتەكەیدا باسی لەوە كردووە كە یەک لەو هۆكارانەی كە ئێستا هاووڵاتییان بەهۆیەوە كۆچ دەكەن، گۆڕانكاریی كەشوهەوایە لە جیهاندا.
راپۆرتەكەی ماڵپەڕەكەی پشتی بەستووە بە چەند ئامارێكی فەرمیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و بانكی جیهانی، بەپێی ئامارێكی فەرمی كە لەلایەن بانكی جیهانییەوە بڵاو كراوەتەوە تەنها لە ساڵی 2019دا نزیكەی 7 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا بەهۆی گۆڕانكاریی کەشوهەواوە كۆچیان كردووە.
ئەو وڵاتانەی كە لە ساڵی 2019 زۆرترین کەسیان كۆچیان كردووە، بریتین: "بەنگلادیش، ئەسیوپیا و مەكسیك" کە زۆرترین هاوڵاتییان بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەواوە كۆچیان كردووە.
باسنيوز
