دۆناڵد ترەمپ: دوژمنکاریەکانی کۆریای باکور شۆکی کردم

دۆناڵد ترەمپ: دوژمنکاریەکانی کۆریای باکور شۆکی کردم
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، دوژمنکاریەکانی کۆریای باکور "شۆکی کردوە"، ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ باڵیۆزی کۆریای باکور لە واشنتن وتی، داماڵینی چەک لەنێوان واشنتن و پیۆنگیانگ چیتر لەسەر مێزی گفتوگۆ دانوستانی لەسەر ناکرێت.

لەوبڕوایەدا نیم رێبەری کۆریای باکور هیچ ویستێکی بۆ دەستوەردان لەهەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکانی ئەمریکا هەبێت


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، "لەوبڕوایەدا نیم کیم جۆنگ ئون، رێبەری کۆریای باکور هیچ ویستێکی بۆ دەستوەردان لەهەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەبێت، بەڵام دوژمنکاریەکانی پیۆنگیانگ شۆکی کردم".

هەڵپەساردنی دانوستانەکانی داماڵینی چەک لەنێوان واشنتن و پیۆنگیانگدا لەبەرژەوەندی کۆریا نابێت


ئاماژەی بەوەکرد، هەڵپەساردنی دانوستانەکانی داماڵینی چەک لەنێوان واشنتن و پیۆنگ یانگدا لەبەرژەوەندی ئەو نابێت، وەک دەستوەرانە لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکانی ساڵی داهاتوی ئەمریکا.

ترەمپ باسی لەوەشکردوە، "کیم دەزانێت هەڵبژادنم لەپێشە لەئێستادا، لەوبڕوایەدا نیم بیەوێت بەم کارەی دەستوەربدات لەهەڵبژاردنەکاندا، دەبێت چاوەڕی بکەین و ببینین".

من و کیم پەیوەندیەکی باشمان هەیە، بەڵام هەندێک دوژمنیشمان هەیە، کە نایانەوێت بگەین بەرێککەوتن ئەوە هیچ گومانێکی تێدا نیە


ئەوەشی خستەڕو، "من و کیم پەیوەندیەکی باشمان هەیە، بەڵام هەندێک دوژمنیشمان هەیە، کە نایانەوێت بگەین بەرێککەوتن ئەوە هیچ گومانێکی تێدا نیە".

بابەتی داماڵینی چەک لەنێوان کۆریای باکور و ئەمریکا چی دیکە لەسەر مێزی گفتوگۆ دانوستانی لەسەرناکرێت


ئەو لێدوانەی ترەمپ لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە باڵیۆزی کۆریای باکور لە واشنتن رایگەیاند، "بابەتی داماڵینی چەک لەنێوان کۆریای باکور و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا چی دیکە لەسەر مێزی گفتوگۆ دانوستانی لەسەرناکرێت".

کیو جۆنگ ئون پێشتر تا کۆتایی ئەمساڵ ماوەی بۆ دۆناڵد ترەمپ دیاریکردبو، بۆ خستنەڕوی پێشنیاری نوێ لەبارەی داماڵینی چەک لەنێوانیاندا، لەبەرامبەر لابردنی سزا سەپێنراوەکانی واشنتن بۆ سەر وڵاتەی، ئەگەر لەوماوەیەدا سەرۆکی ئەمریکا نەیتوانی پێشنیاری نوێ بخاتە بەردەم کۆریای باکور ئەوا دانوستانەکانی نێوانیان بەتەواوەتی کۆتایی پێدێت.




خەندان
Top