رۆحانی رێگایەکی نوێ بۆ زاڵبون بەسەر سزاکانی ئەمریکا ئاشکرادەکات
سەرۆک کۆماری ئێران پڕۆژە یاسایەکی نوێی خستوەتە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ یەکشەممە حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران پڕۆژە یاسایەکی نوێی خستوەتە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری سزا سەپێنراوەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە.
ئەو پڕۆژە یاسایە بە ئامانجی بەرگریکردن لەبەرامبەر سزا سەپێنراوەکانی وڵاتەکەی دانراوە، لەڕێگەی دانانی سنورێک بۆ پشتبەستنی کەرتی ئابوری وڵاتەکە لەسەر هەناردەکردنی نەوت
رۆحانی باسی لەوەکردوە، "ئەو پڕۆژە یاسایە بە ئامانجی بەرگریکردن لەبەرامبەر سزا سەپێنراوەکانی وڵاتەکەی دانراوە، لەڕێگەی دانانی سنورێک بۆ پشتبەستنی کەرتی ئابوری وڵاتەکە لەسەر هەناردەکردنی نەوت، کە واشنتن کردویەتی ئامانج".
لەبارەی ئەو پڕۆژە یاسایەوە سەرۆکی رێکخراوی پلاندانان و هاوسەنگکردنی دارایی گشتی ئێران رایگەیاندوە، بەپێی ئەو پڕۆژە یاسایە، ئابوری ئێران بە کەمترین رێژە پشتی بەستوە بە هەناردەکردنی نەوت بە بەراورد بەهەمو مێژوی ئابوری ئەو وڵاتە.
ساڵی رابردو 2018 ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 بەچەند قۆناغێک کشایەوە، دوبارە سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە.
ئەو سزایانەی ئەمریکا بەسەر ئێران سەپاندویەتی بریتین لە، قەدەغەکردنی کرینی نەوت لە ئێران، بلۆککردنی بانکی ناوەندی تاران، راگرتنی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتە و چەندین سزای دیکەی ئابوری.
خەندان
