وەزیری بەرگریی ئەمریكا: ئەگەر پێویست بكات هێزی زیاتر دەنێرینە سووریا
وەزیری بەرگریی ئەمریكا، پێی وایە ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا بەپێی پێویست هەن، بەڵام ئەگەر سووریا پێویستی بە هێزی زیاتر بێت بۆ لەناوبردنی تیرۆر، ئەمریكا ئامادەیە هێزی زیاتر ڕەوانەی ئەو وڵاتە بكات.
مارك ئێسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریكا، لە گوتەیەكیدا بۆ رۆژنامەنووسان، كە میدیاكانی توركیا گرنگییان پێی داوە، ئاماژەی بەوە داوە، ناردنی هێزی زیاتر بۆ سووریا چاوەڕوان كراوە، بەو مەرجەی پێویست بكات.
گوتیشی: "وای دەبینم ئەو هێزەی ئێستا لە سووریایە پێویستە، بەڵام ئەگەر پێویست بكات هێزەكان زیاتر دەكەین. ئێمە پێشتریش گوتوومانە كێڵگە نەوتییەكانی سووریا دەپارێزین و نایەڵین ئێران و تیرۆریستان سوودی لێ ببینن، بۆ ئەمەشیان ئەركی خۆمان جێبەجێ دەکەین".
