تره‌مپ سوپاسی ئێران ده‌كات
له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر تره‌مپ سوپاسی ئێرانی كرد و رێككاره‌كانی ئازادكردنی قوتابێكی ئه‌مه‌ریكی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌رامبه‌ر به زانایێكی ئێرانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به "رێككارێكی زۆر دادپه‌روه‌رانه".
تره‌مپ نووسیویه‌تی: ئێستا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ئێران ده‌توانن رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ یه‌ك بكه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیشیكرده‌وه، "تاران له سه‌رده‌می باراك ئۆباما دیاریێكی 150 ملیار دۆلاری وه‌رگرت، به‌ڵام من له رێگه‌ی ئیدارهكهمهوه له كۆشكی سپی ئه‌و دیارییه‌م جارێكی دیكه گێڕایه‌وه".
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ تره‌مپ خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر ئازادكردنی سی وانگ، زانای ئه‌مه‌ریكی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه نیشاندا و به‌ڵێنی دابوو، سه‌رجه‌م ئه‌و زیندانییه ئه‌مه‌ریكییانه ئازاد بكات، كه به نایاسایی له پشت زه‌ریاكانه‌وه زیندانیكراون.
تره‌مپ له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا گوتبووی، دوای 3 ساڵ مانه‌وه له زیندانه‌كانی ئێران، وانگ توانی جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌مه‌ریكا.
دووپاتیشیكرده‌وه، "سوپاسی هاوبه‌شه سویسرییهكانمان ده‌كه‌یه‌ن، كه یارمه‌تیده‌ر بوون له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران و دواجار ئه‌و دانوستانانه بوونه هۆی ئازادكردنی وانگ".
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئاسایشی هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا له پێشینه‌ی هه‌موو كاره‌كانی ئه‌وانه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا روونیشیكرده‌وه، "ئازادكردنی دیله ئه‌مه‌ریكییه‌كان گرنگییه‌كی زیندووه به‌لای ئیدارهكهمهوه و له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هاووڵاتیانمان ئازاد بكه‌ین، كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی زیندانیكراون".
