ئەندام پەرلەمانێكی پێشووی ئاكەپە: لە 2020 توركیا دەچێتە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە

ئەندام پەرلەمانێكی پێشووی ئاكەپە: لە 2020 توركیا دەچێتە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە
عومەر ئونال ئەندام پەرلەمانی پێشووی ئاكەپە، كە ئێستا وازی لە پارتەكەی هێناوە و لەگەڵ تیمی ئەحمەد داودئۆغلو كار دەكات، پێی وایە لە 2020 توركیا دەچێتە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختە و چاوەڕێی 2023 ناكرێت بۆ هەڵبژاردن.

عومەر ئونال لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی (یەنی چاغی)ی توركی، ئاماژە دەدات كە هەڵبژاردنی پێشوەختە لەلایەن یەك پارت و یەك كەسایەتی سیاسییەوە باس ناكرێت، بەڵكوو بابەتەكە كەوتووەتە بەر زاری زۆربەی سیاسییەكان.

ئەو دەڵێت: "رۆژ بە رۆژ قەیرانی دارایی لە توركیا تۆختر دەبێتەوە، حكوومەتیش هیچ رێگەیەكی نییە بۆ چارەسەر، بۆیە مەهەپە و ئاكەپە بە یەكەوە لە مانگی 11ی 2020 توركیا دەبەنە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە، چونكە ئیدی ناتوانن ئەو كێشانە چارەسەر بكەن كە لە توركیا بوونی هەیە".

ئەو ئەندام پەرلەمانەی پێشووی ئەكەپە كە ئێستا لەگەڵ تیمەكەی ئەحمەد داودئۆغلووە، باس لە رێژەی دەنگی ئاكەپە و مەهەپە دەكات كە رۆژ بە رۆژ كەم دەبێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی ئونال، ئێستا دەنگی ئاكەپە 30% دەبێت و مەهەپەش 10%، بەمەش رێژەی دەنگی هاوپەیمانی (كۆماری) 40%ە و ئەم دەنگەش رۆژ بە رۆژ كەم دەبێتەوە.













باسنيوز
Top