واشنتن: لە داهاتودا سزا بەسەر ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی عێراقدا دەسەپێنین
دەیڤد شێنكەر< یاریدەدەری وەزیری درەوەی ئەمریکا لەبارەی بەردەوامی سزادانی بەرپرسانی عێراقی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند "سزاکان لێرەدا کۆتاییان نایەت، ئەو پرۆسەیە بەردەوام دەبێت"، ئەوەش وەکو ئاماژەیەک لێکدەدرێتەوە کە واشنتن لە داهاتودا سزای زیاتر بەسەر ژمارەیەک سەرکردەی عێراقیدا دەسەپێنێت.
ئێوارەی ئەمڕۆش وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە تۆمەتی گەندەڵی و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ تایبەت بە خۆپیشاندانەكانی عێراق، سزای بەسەر چوار بەرپرسی عێراقدا سەپاند، كە فەرماندەی عەسائیبی ئەهلی حەق یەكێكە لەو بەرپرسانە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ئەو وەزارەتەی ویلایەتە یەكگرتوەكان، هەریەك لە قەیس خەزعەلی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عەسائیبی ئەهلی حەق لەگەڵ لەیس خەزعەلی برای كە یەكێكە لە سەركردەكانی ئەو هێزانە بە هەمانشێوە و خەمیس ئەلعیساوی و حسەین فالیح، لە لایەن واشنتن-ەوە سزایان بەسەردا سەپێندراوە.
خهندان
