میدیای تورکیا: ئه‌مریكا له ناردنی هێزی پشتیوانی بۆ كێڵگه نه‌وتییه‌كانی سووریا بەردەوامە
بەگوێرەی ئاژانسی فەرمیی تورکیا، سوپای ئه‌مریكا له رێگه‌ی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە له‌سه‌ر ناردنی پشتیوانی سه‌ربازی و لۆجستی بۆ بنكه و خاڵه سه‌ربازییه‌كانی له نزیک كێڵگه نه‌وتییه‌كان له پارێزگاكانی حه‌سه‌كه و دێره‌زوور له سووریا بەردەوامە.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، شەوی رابردوو هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه له عێراق جێگیرن له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی سێمالكاوه كاروانێك پاڵپشتیی سه‌ربازییان ره‌وانه‌ی كێڵگه‌ی نه‌وتی جبسه له ناوچه‌ی شه‌دادی سەربە پارێزگای حه‌سه‌كە کردووە كه له 50 بارهه‌ڵگر پێكهاتبوو.
ئاژانسی فەرمیی تورکیا دەڵێت، رۆژی پێشتریش (سێشەممە 3-12-2019) سوپای ئه‌مریكا له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی وه‌لید، كاروانێكی پشتیوانیی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر كرد له سنووری پارێزگای دێره‌زوور له رۆژهەڵاتی سووریا كه له نۆ زرێپۆش و 50 سه‌رباز پێكهاتبوو.
سوپای ئه‌مریكا ئامانجی ئه‌وه‌یه پێگەی خۆی له نزیک كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە به‌هێز بكات. ئه‌مریكا له پارێزگاكانی حه‌سه‌كه، ره‌ققه و دێره‌زوور 11 بنكه و خاڵی سه‌ربازی هه‌یه.
