دەزگایەكی لێكۆڵینەوەی بەریتانی: ئەگەر رووسیا پەلاماری توركیا بدات ناتۆ نایەتە وەڵام
دوای ئەوەی توركیا نێوانی لەگەڵ ناتۆ گرژی تێ كەوت، بەهۆی كڕینی مووشەكی بەرگریی S400 لە رووسیا، دەزگای لێكۆڵینەوەی (YOUGOV) لە لێكۆلینەوەیەكدا بە دواداچوونی كردووە، ئەگەر لە داهاتوودا رووسیا پەلاماری توركیا بدات، ناتۆ پشتگیری توركیا دەكات؟
لە وەڵامدا فەرەنسا و ئەڵمانیا بە نەخێر وەڵامیان داوەتەوە، واتە پشتگیریی توركیا ناكەن، بەڵام ئەمریكا بە بەڵێ وەڵامی داوەتەوە، بەڵام بەریتانیا بۆ ٢ بۆچوون دابەش بووە، بەشێكیان لەگەڵ ئەوەن پشتگیری توركیا بكەن و بەشەكەیتر لەگەڵی نین.
بەهۆی ئەوەی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا گوتبووی ناتۆ پەكی كەوتووە، بۆیە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ ترسیان لێ نیشتووە، ئەگەر رووسیا پەلاماریان بدات، كێ بەرگرییان لێ دەكات، بە تایبەت پۆلۆنیا.
توركیاش كە كاتی خۆی لەبەر ترسیی رووسیا بووە ئەندامی ناتۆ، بەردەوام ترسی هەیە رووسیا پەلاماری بدات، بۆیە دەزگاكانی لێكۆڵینەوەی سیاسی، بە وردی چاودێری بارودۆخەكە دەكەن، بەوەی ئاخۆ رووسیا نیازی هەیە لە داهاتوو پەلاماری توركیا بدات؟ چونكە دەیەوێت توركیا لە ناتۆ بهێنێتە دەرەوە، تا لە هەر ئەگەرێكی شەڕدا ناتۆ پشتگیری لێ نەكات، بە تایبەت ئەمریكا.
باسنيوز
