پێنتاگۆن: لەبارەی سیستەمی بەرگریی S400ی ڕووسیا و تورکیا چۆكمان دانەداوە

 پێنتاگۆن: لەبارەی سیستەمی بەرگریی S400ی ڕووسیا و تورکیا چۆكمان دانەداوە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ئاماژە بەوە داوە ئەوان بە هیچ شێوەیەك چۆك دانادەن بەوەی توركیا پەشیمان بكەنەوە لە بەكارنەهێنانی مووشەكی بەرگریی S400 كە توركیا لە رووسیای كڕیوە و بڕیاریشە لە ناوەڕاستی ٢٠٢٠ بەكاری بهێنێت.

ژۆن رۆد راوێژكار لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە داوە ئەمریكا تاكوو ئێستا بەردەوامە لە كاركردن تا توركیا پەشیمان بكاتەوە لەوەی مووشەكی بەرگریی S400ی رووسی بەكار نەهێنێت.

ئەو دەڵێت: "ئێمە تاكوو ئێستا چۆكمان دانەداوە، لەگەڵ بەرپرسانی توركیا بەردەوام لە گفتوگۆ داین تا پەشیمانیان بكەینەوە. ئێمە بۆ ئەوەی بگەینە ئەنجامێكی باش، لەگەڵ توركیا گفتوگۆكانمان بەردەوام دەبن، دەبێت ئەوەش بزانین كە توركیا ئەندامێكی بە بایەخی ناتۆیە".

رەجەب تەییب ئەردۆغان بەرلەوەی بچێتە لۆندرا بۆ كۆبوونەوەی لووتكەی ناتۆ، ئاماژەی بەوە دابوو كە ئەوان S400یان لەگەڵ رووسیا یەكلایی كردووەتەوە و پەشیمانبوونەوە لە بەرنامەی توركیادا نییە، بۆیە گفتوگۆ لەو ڕوەوە لەگەڵ كەسدا ناكەن.










باسنیوز
Top