ئەمەریکا ژمارەی سەربازەکانی لە سووریا ئاشکرا دەکات
ئیسپەر ئاشکراشیکردووە، پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا کۆتایی هاتووە و تەنها ئەو ژمارە سەربازە دەمێننەوە کە دیاری کراون.
دەشڵێت: "رەنگە ئەگەر دۆخێکی جیاواز بێتە پێشەوە، ئەم ژمارەیەک کەمێک بگۆڕێت، بەڵام لە ئێستادا ئەمە رێژەکەیە".
لەبارەی کڕینی سیستەمی ئێس- 400ی رووسی لە لایەن تورکیاوە، وەزیری بەرگری ئەمەریکا گووتی، هیچ رێککەوتنێک لەو بارەیەوە تاکو ئێستا لەگەڵ تورکیا نییە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ رایگەیاند، ئەمەریکا هێزەکانی لە سووریا کشاندووەتەوە، تەنها بەشێک لە سەربازەکانی بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان هێشتووەتەوە.
K24
